بەهای دۆلار تاڕادەیەک بەجێگری ماوەتەوە و تمەنیش لە نزمیدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی تاڕادەیەک بەجێگیری ماوەتەوە و بەهای 100 دۆلار لە سەروو 153 هەزار دیناری عێراقییە.

بەگوێرەی دوایین ئەپدەیتەکانی بازاڕی دراو، لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 153 هەزار و 100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە پینج ملیۆن و 200 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەرچەندە لەماوەی ڕابردوودا بانکی ناوەندیی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریاندا بەهای 100 دۆلار لە 130 هەزار دیناردا جێگیربکەن و بڕیارەکەش پەسەندکرا، بەڵام تا ئێستا لە بازاڕەکاندا کار بەو نرخە نەکراوە و بە زیاتر لە 150 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا