د، پشدەر عەبدوڵـڵا هۆشداری لەبارەی دەرزی گەشەی منداڵان دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. پشدەر عەبدوڵـڵا، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان لەبارەی دەرزی گەشيی منداڵانەوە هۆشداری دەداتە دایکان و باوکان.

لە بڵاوکراوەیەکدا لە فەیسبووکی خۆی د. پشدەر عەبدوڵـڵا دەڵءی، “تکایە تکایە ئەوەندە عاشقی دەرزی گەشە مەبن بۆ منداڵەکانتان چونکە لەوانەیە تووشی یەکێک لەو لێکەوتە خراپانە بێت لە ئەنجامی بەکارهێنانی دەرزی گەشە”.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر زۆر پێویست نەبوو نابێت بەکاربهێنرێت، چەند حاڵەتێکی کەم نەبێت بەپێی زانست نابێت هەر منداڵێک باڵای کورت بێت بەکاری بهێنێت چونکە جگە لە زیان سوودی لێنابینێت.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەیدا د. پشدەر ئاماژەی بە لێکەوتە خراپەکانی دەرزی گەشە داوە و دەڵێت، لەوانەیە یەکێک لەمانە بێت:

١-ئاوسانی لەش و پەلەکان.

٢-ئازاری جومگەکان.

٣-ئازاری ماسولکەکان.

٤-هەوکردن(التیهابات).

٥-سڕبوونی پەلەکان.

٦-ئازاری ئێسقان.

٧-سەرئێشە

٨-هەوکردنی بۆڕیەکانی هەوا لەناو سیەکان.

٩-بەرزە فشاری خوێن.

١٠-سکچوون و ڕشانەوە.

١١-زۆر ئارەق کردنەوە.

١٢-شەکرە.

١٣-زیپکەی پێست.

١٤-کێشەی تەندرووستی جومگەکان.

١٥-زیاد بوونی توندی حاڵەتی نەخۆشیەکانی پێست.

١٦-هەستیاری تووند بە دەرمانەکە.

١٧-تەمبەڵی غودەی دەرەقی.

١٨-هەوکردنی پەنکریاس.

١٩-شێرپەنجەی خوێن.

٢٠-گەشکە.

٢١-بەرزبونەوەی فشاری مێشک.

٢٢-میزی خوێناوی.

٢٣-هەوکردن گوێچکەی ناوەڕاست.

٢٤-خواربوونی بڕبڕەکانی پشت.

٢٥-گەورەبوونی مەمک لە منداڵی کوڕ.

٢٦-زیادبوونی ڕێژەیی مردن.

لە کۆتایشدا دڵنیایی داوە لەوەی بەرپرسە لە  ڕاستی و درووستی زانیاریەکان و دەڵێت، “هەر کەسێک دەرزی گەشەی  زۆر نووسی بۆ نەخۆش نیشانەیەکی پرسیاری لەسەر دابنێ “.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا