کەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی ڕاگەیەنرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسمانی ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندنى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچەشاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،سبەینێ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

بە گوێرەی بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت، هەولێر  ٢١، سلێمانی : ١٩، دهۆک : ١٩، کەرکوک : ٢٤، هەڵەبجە : ٢٠، زاخۆ : ٢١، سۆران : ١٨، گەرمیان : ٢٦

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا