بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوەی کێشەکان بێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە جەمال کەربولی، سەرۆکی وەفدی هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسیی هاوپەیمانییەکە کرد.
لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگییەکان و کاری پێکەوەیی کرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت بۆ چاکسازی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر.
لە درێژەی دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەردوولا بەتایبەت هێز و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەنبار کە بناغەیەکی بەهێزی سیاسی هەیە دووپاتکرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی وڵات و دوایین گۆڕانکارییەکان کرد و رایگەیاند، دەبێت هەوڵەکانمان بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی و یەکجارەکی بەردەوامبێت و دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوەی کێشەکان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا