کۆتایی ئەم مانگە پڕۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:
لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق جەختیان لەوە کردەوە، پڕۆژە یاسایی بودجە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەگاتە پەرلەمان و نرخی هەر بەرملێک نەوت لە ناو بودجەدا دیاریدەکرێت.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند، بەپێی دیاریکردنی نرخی نەوت و کۆکردنەوەی باج و قەرزەکان رەنگە بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بگاتە ١٦٠ تا ١٧٠ ترلیۆن دینار و دیاریکردنی نرخی نەوت لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە دەبێت بە سەرۆکایەتی وەزیری نەوت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارای ئاماژەى بەوەکردوە، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٦٥ دینار دادەنرێت لەسەر بنەمای هاوردەکردنی رۆژانەی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل کە داهات دەگەیەنێتە ١٣٥ ترلیۆن لە ساڵەکەدا و بە کۆکردنەوە باژ و قەرزەکان بودجەی عێراق ١٦٠ تا ١٧٠ ترلیۆن دینار دەبێت و ٩٠ ترلیۆنیان بەردەستەوە ئەوەی دیکەی لە بەرهەمهێنادایە.

 موعین کازمی ئاماژەی بەوەدا، دەتوانرێت لە کۆتای ئەم مانگەدا بودجە بنێردرێتە پەرلەمان و ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی دارای لێی بکۆڵێتەوە و لە مانگی ئایاردا دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا