پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران كرد و تاووتوێی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و تارانیان كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممە 22_2_2023 راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، كۆبووەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین پرسی ناوچەیی، نێودەوڵەتی، پەیوەندیی و هەماهەنگییە هاوبەشەكانی نێوان تاران و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
باس لەوەشكراوە، پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران، دووپاتكرایەوە، هەروەها هاوكارییە ئەمنی و كولتوورییەكانیش تەوەری دیكەی دیدارەكەی نێوان سوودانی و عەبدوڵڵاهیان بوو.