پۆڵەتیک پرێس
Lava Agni 2 5G یەکێکە لە مۆبایلە زیرەکەکان کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات و بەکۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆرەوە دەخرێتە بازاڕەوە.
Lava Agni 2 5G کێشەکەی 194 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری دایمێنسیتی1080 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.