وەزارەتی دارایی: ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٥٢ ملیار دیناری قەرز گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێم بڵاویکردەوە، وەزارەتەکەیان ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٥٢ ملیار دینار قەرزی ئاسانکاری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەت.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى دارایی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی؛ ڕێکارەکان بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانکاری لەوەبەرهێن و بازرگانان بەردەوامە.
دەشڵێت، لەچوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێم و هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ زیاد کردنی داهات، ڕێکارە یاساییەکان بۆ تەملیک کرنی ئەو موڵکانە بەردەوامە کە لە لایەن بازرگانان و وەبەرهێنەران لەکاتی وەرگرتنی قەرزی ئاسانکاری لە ڕێی بانکەکانەوە وەک بارمتە دانراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی هەرێم بڕی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەرانە ٣٧٥،٤٤٤،١٨٩،٤٦٥ دینار بووە، بەهۆی دواکەوتنی قەرزەکەوە ٦٥٨،٠٦٣،٨٢٠،٣٣٢ دینار سودی چۆتە سەر.
هەروەها ناوبراو روونیکردەوە، لەدوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڕی ١٧،٧٤٣،٩٦٧،٧٢٤ دینار بە شێوەی نەقد گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم و کۆی گشتی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەران ماوە بڕەکەی بریتییە لە ١،٠١٥،٧٦٤،٠٤٢،٠٧٣ دیناری عێراقی.
هاوکات وەزارەتی دارایی روونیکردوەتەوە، لە ڕێی بانکەکانەوە دەستیان کردووە بە تەملیک کردن و فرۆشتنی ئەو موڵکانەی بەبارمتە دانراون و لەو چوارچێوەیەشدا بەبەهای ٣٤،١٥٣،٠٨٠،٠٠٠ دینار موڵکی بەبارمتە دانراو فرۆشراوەو ٧ موڵکی نوێش لە سەر بانکەکانی وەزارەتی دارایی تۆمار کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا