پۆڵەتیک پرێس
ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند دوو کتێب لە زنجیرە کتێبی سینەمایی کە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی ناوەندەکەدایە بڵاو دەکاتەوە.
ئارام سدیق، سەرپەرشتیاری بەشی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند بە بەشی فەرهەنگ-ی پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە نوێیەکانی ناوەندی ڕەهەند، گرنگی بە لایەنی تیۆری هونەری سینەما دەدات ، بەتایبەت ئەو بوارەی لای ئێمە ئیشی لەسەر نەکراوە یاخود ئەگەر کرابێتیش زۆر کەم بووە، بۆ نمونە چۆنێتی نووسینی کورتە فیلم و ڕێنمایی بۆ سینەماکارن و چەندین بابەتی تیۆری دیکەی تایبەت بە سینەما.
وتیشی: لە ئەمساڵدا پرۆژەکە ئەم دوو کتێبە لەخۆ دەگرێت، هیوادارین بتوانین لە ساڵی داهاتوو کتێبی دیکەش لە پرۆژەکەدا چاپ بکەین، بەهیواین کۆلێژەکانی سینەما لە هەولێر و سلێمانی یارمەتیدەری بەردەوامی پرۆژەکە بن، پرۆژەکەش قازانج نەویستە.
لەبارەی کتێبەکانەوە ئارام سدیق وتی: ئێمە کتێبەکان خۆمان هەڵیدەبژێرین و دەیدەینە نووسەر و وەرگێڕەکان ئەو کتێبانەشن کە پێویستی کتێبخانەی کوردین لە ئێستادا پێویستی پێیانە.
کتێبی (بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێک)، نووسینی رۆبێرتۆ مۆلترینی-یە و جەبار سابیر کردوویەتی بە کوردی، شادمان محەمەد پێداچوونەوەی بۆ کردووە.
کتێبی (هونەری نووسینی سیناریۆ)، یوجین ڤاڵ نووسیویەتی و خەسرەو محمود میراودەلی کردوویەتی بە کوردی، شادمان محەمەد پێداچوونەوەی بۆ کردووە.
ئارام سدیق دەڵێت؛ کتێبێکی دیکەش ئامادەیە بە ناوی فەلسەفە و سینەما، ئەم کتێبە لەگەڵ ئەوەی تیۆری نیە، بەڵام چاوێکی دیکەمان دەداتێ بۆ بینینی دیوە فکرییەکانی فیلم و وێنەی ناو فیلم، لە نووسینی نەوزاد جەمالە و توێژینەوەیەکی سینەمایی فەلسەفیە.
وەک ئارام سدیق دەڵێت، شادمان محەمەد، کامێرامان و دەرهێنەر سەرپەرشتیاری خۆبەخشی پرۆژە و زنجیرەکەیە، ئەو ساغکەرەوەی هەندێک لە چەمکەکانیشە لەناو کتێبەکاندا کاری بۆ بەرهەمهێنانی ئەم دوو کتێبەدا کردووە.
.
ئێمە بەپێی پرۆژە ئیش دەکەین و هەڵ دەدەئەوەی کتێبخانەی کوردی پێویستیەتی بیخەینە بەردەست، پێشتر زنجیرە کتێبی فەلسەفە بۆ نەوجەوانان، زنجیرە کتێبێکی دەروونشیکاری و ئێستاش ئەم پرۆژەیە.