قوباد تاڵەبانی: بۆ سود وەرگرتن لە سیستمی ئەلكترۆنی پێویستمان بە ئەزمونی هیندستانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، پێشوازیكرد لە عوساف سەعید سكرتێری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان و لە كۆبوونەوەی نێوانیان تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتی هیندستان كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێ شەمە 21ی شوباتی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم و باڵیۆز و كونسوڵی هیندستان ئامادەی بوون، باس لە چاكسازی و پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی دامەزراوەكانی حكومەت كرا.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە پێشكەوتنەكانی هیندستان لە بواری حكومەتی ئەلیكترۆنی كرد و رایگەیاند: هەرێمی كوردستان بۆ سەرخستنی هەنگاوەكانی پرۆسەی حكومەتی ئەلیكترۆنی لەپێناو نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی پێویستیی بە كەڵكوەرگرتن لە ئەزمونی دەوڵەمەندی هیندستان هەیە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستیی رێكخستنەوە و بە ئەلیكترۆنیكردنی سیستمی بانكی كرد و لەم چوارچێوەیەشدا كە وڵاتی هیندستان زۆر پێشكەوتوون، داوای هەماهەنگی لێكردن.

سكرتێری وەزارەتی دەرەوەی هیندستانیش لە كۆبوونەوەكەدا ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەربڕی و راشیگەیاند؛ ئامادەن بۆ هاوكاریكردنی حكومەتی هەرێم لەڕووی گواستنەوەی ئەزمونی ئەو وڵاتە بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی حكومەتی ئەلیكترۆنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا