پێنج سەوزەوات بۆ باشتربوونی تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان

پۆڵەتیک پرێس

لەکاتی پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست و هەبوونی ڕێژەیەکی گونجاو لەهەریەک چەوری، پڕۆتین و کاربۆهیدرات نابێت پێکهاتەیەکی سەرەکی دیکە فەرامۆش بکرێت کە ڕیشاڵەکانە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی Medical News Today، ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە، یارمەتی ڕزگاربوون لە کێشەکانی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدەن، بەپێی ماڵپەڕی”news18″، ئەم پێنج سەوزەواتە بۆ تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان بەسوودن:

-برۆکلی
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، دژەئۆکسان، ڕیشاڵ و کانزاکان پارێزگاری لە تەندروستی کرداری هەرس دەکات لەڕێگەی ڕێگریکردن لە قەبزیەوە.

ماذا يحدث لجسمك عند تناول البروكلي بانتظام؟

-گێزەر
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێکی زۆری لە بەهێزبوونی ئێسک و بەرگری جەستەدا هەیە.

فوائد الجزر: إليكم أهمها وأبرزها - ويب طب

-چەوەندەر
بەسەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکان دادەنرێت و سوودێکی زۆرت بۆ تەندروستی کرداری هەرس هەیە، ئەگەری توشبوون بە کێشەکانی کرداری هەرس کەمدەکاتەوە و ڕێگری لە قەبزی دەکات.

خبراء يكشفون الفوائد الصحية التي يقدمها عصير البنجر.. يؤخر ش | الكونسلتو

-کولەکەی زەرد
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ڕیشاڵەکان یارمەتی باشتربوونی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات.

تعرف على فوائد القرع وأهميته للرجال | الرجل

-کەلەرم
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، کانزا، دژەئۆکسان و ڤیتامینەکانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی قەبزی دەدات.

هەشت خواردن دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان – Politic Press

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا