ئەوروپا و بەریتانیا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا، بەهۆکاری سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.

بەشێک لەو کەسانەی سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت بریتین لە وەزیرانی ڕۆشنبیری و پەروەردە و خوێندن لە ئێران، لەگەڵ ئەوانیشدا سزاکان جێگری فەرماندە و وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەندامانی پەرلەمان و پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەری و بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان دەگرێتەوە.

بەکۆی گشتی وڵاتانی ئەوروپا سزایان بەسەر 196 کەس و 33 کیانی ئێراندا سەپاندووە و سڕیان کردوون و گەشتکردنیان لێقەدەغەکردوون بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

لەلایەکی دیکەوە حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، سزای بەسەر سێ دادوەری ئێرانی و سێ ئەندامی سوپای پاسداران و دوو سەرۆکی هەرێمەکانی ئێراندا سەپاندووە.

خۆپیشاندانەکانی ئێران کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو دەستیان پێکرد، بووەهۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 500 کەس و دەستگیرکردنی نزیکەی 20 هەزار کەس.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا