بەیاننامەیەکی بەپەلە لە یەکێتییەوە : هیچ کەس بۆی نیە دەستوەردان بکات لە کاروباری ناوخۆیی یەکێتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت: سەرجەم رێكارەكانی یەكێتی لەبارەی پەیڕەو، پرسی سەرۆكایەتی و ئەو سكاڵا و تانانەی لەدژی بڕیارەكانی یەكێتی لەدادگاكان تۆماركرابوون، بە رێڕەوی یاسایی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكلاكراونەتەوە و تەواوی ئەو بڕیارانەش كە دراون، ئەنجوومەنی سەركردایەتی پەسەندیكردوون.

لە روونكردنەوەیەكی سكرتاریەتی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كە 7ی شووباتی 2023 ئاراستەی سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووە و ئیمزای فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی لەسەرە و دوای ئاماژەدان بە رێكارە یاساییەكان و دەرچوونی بڕیارەكان لە دادگای بەرایی لێكۆڵینەوە، فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان و ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەم پرسە روونكراوەتەوە و تێیدا هاتووە، تەنیا ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لایەنی پەیوەندیدارە لە بڕیاردان بۆ كاروباری ناوخۆیی و هیچ لایەنێكی تر بۆی نییە دەستوەردان لەم بابەتانەدا بكات.

ئەوەشهاتووە ، ئەگەر هەوڵێكی لەوجۆرەش هەبێت، ئەوا هەنگاوی سیاسی و یاساییمان دەبێت، چونكە هەموو دەستتێوەردانێك لە كاروباری ناوخۆی یەكێتی هێڵی سوورە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا