پێداچونەوە بە پرۆگرامی كۆلێجەكانی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانكۆكانی كوردستان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین، بە ئامادەبونی د. یاسین ساڵح بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كۆبونەوەی سەرجەم ڕاگر و سەرۆك بەشەكانی كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆكانی كوردستان، بە مەبەستی ئەنجامدانی گۆڕانكاری و ڕیفۆرم لە پڕۆگرامی خوێندنی سەرجەم بەشەكانی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو.

لە كۆبونەوەكەدا د. یاسین صاڵح، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكان، باسی لە تەوەرە گشتییەكانی كۆبونەوەكە كرد، وەكو ستراتیژ و سیاسەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری و ڕیفۆرم لە پڕۆگرامی خوێندنی سەرجەم بەشەكانی پەروەردەی بنەرەت بۆ گونجاندنی لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەردەم و پێداویستییە هەنووكەییەكانی بازاڕی كاری هەرێمی كوردستان و دانانی بەرنامەی كار بۆ چۆنیەتی دەستپێكردن و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی ئەنجامدانی گۆڕانكاری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی خوێندن.

هەر لەكۆبونەوەكەدا، گفتوگۆی چڕ دەربارەی شێوازی كاركردن و ریفۆرمی خوێندن لەنێوان ڕاگری كۆلێجەكانی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆكانی كوردستان كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا