کاتى ناردنى بودجە بۆ پەرلەمانى عێراق ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیوەندی بە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردوەو لەبارەى بودجەوە گفتوگۆیانکردوە، دوای پەیوەندییەکەش نوسینگەى مەندەلاوی رایگەیاند “پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە پەرلەمانی عێراق.”
نووسینگەی موحسین مەندەلاوی،جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەپێویستى دەزانێت بەمنزیکانە پڕۆژەیاسای بودجە بگاتە پەرلەمان و دەستبکرێت بە تاوتوێکردنی مادە و بڕگەکانی و هەموارکردنی پێویست لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە.
وتیشی، گرنگە گفتوگۆکان بەشێوەیەک بێ کە دەستەبەری جێبەجێکردنی دروستی بەرنامەی حکومەتی لە خۆبگرێت، بەتایبەت پشتیوانی چینی هەژاران، گەرەنتی بدرێت مادە خۆراکییە سەرەکییەکان بە بەردەوامی دابین دەکرێت لەگەڵ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و پارەی پێویست بۆ دامەزراندنی نوێ.
پێشتر د. نەرمین عوسمان، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاندبوو تائێستا هیچ وادەیەک دیارنییە بۆ ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا