کشتوکاڵی گەرمیان: مەترسی وشکەساڵیمان تێپەڕاندووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان ڕایگەیاند، “ئەمساڵ بارانێکی باش باریوە و مەترسی وشکەساڵیمان تێپەڕاندووە”.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، وەرزی بارینی رابردوو لە کەلار 75.9 ملیمەتر، کفری 100.3 ملیمەتر، خانەقین 79.3 ملیمەتر، باوەنوور 140 ملیمەتر و مەیدان 186.4 ملیمەتر باران باری، بەڵام لەم وەرزەدا لە کەلار 164 ملیمەتر، لە کفری 187 ملیمەتر، لە خانەقین 154.4 ملیمەتر، لە مەیدان 263 ملیمەتر و لە باوەنوور 220 ملیمەتر باران باریوە.”

وتیشی، بارانی باش باریوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بۆیە مەترسی وشکەساڵیمان لەسەر نەماوە.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەڕووی ئاوی ژێر زەوی و لەوەڕگاوە هیچ مەترسییەکمان نەماوە، بەڵام بۆ دانەوێڵە تاوەکو مانگی نیسان بە شێوەیەکی هاوسەنگ پێویستمان بە بارانە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا