هەواڵگری عێراق کەسێکی دەستگیرکرد کە هەوڵیدا زیاتر لە 1.7 ملیۆن دراوی بیانی بەقاچاغ بباتە دەرەوەی وڵات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق کەسێکی دەستگیرکرد کە تێوەگلاوە لە بەقاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق.

بەگوێرەی بەیاننامەی دەزاگی هەواڵگری نیشتمانی عێراق، تۆمەتبارەکە یەک ملیۆن و 410 هەزار دۆلاری پێبووە.

هاوکات، بڕی 300 هەزار یۆرۆی پێبووە و پلانی بووە بە قاچاغ بیانباتە دەرەوەی عێراق.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەختی لەوەکردەوە، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بەردەوام دەبێت لە دەستگیرکردنی قاچاغچییانی دراوی بیانی کە دەبنە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ناوخۆیی و دەرەکی عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا