ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە کێشە تەندروستییەکانی مێشک زیاددەکەن

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لە خۆراکەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مێشک هەیە وەک چەرەسات، ماسی، سەوزەوات، میوە و خواردنە تەندروستەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکیان بە پێچەوانەوە زیانیان بۆ تەندروستی مێشک و بیرەوەری هەیە، بەپێی ماڵپەڕی”webmd”.

ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە کێشە تەندروستییەکانی مێشک زیاددەکەن:

-خواردنەوە گازی و شیرینەکان
هەموو خواردنەوە گازی، شیرین و سۆدەکان زیانیان بۆ تەندروستی مێشک و بیرەوەری هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی مێشک زیاددەکەن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکری فرەکتۆزیان تێدایە.

Drinking Cold Drinks during Pregnancy: Harmful Effects ...

-خواردنە سوورەکراوەکان
خواردنە سوورەکراوەکانی وەک پەتاتە و ئەوانی دیکە ڕێژەیەکی زۆر چەورییان تێدایە هەوکردنەکان زیاددەکەن و لەوانەیە ببنە هۆی دروستبوونی کێشە لە خوێنبەرەکانی مێشکدا و زیانی تەندروستی بە مێشک بگەیەنن.

توشبووانی هەوکردنی سی پێویستە ئەم خواردنانە نەخۆن – Politic Press

-گۆشتی سوور
ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە زیان بە تەندروستی دڵ و مێشک دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو لە سیستمی خۆراکیدا هەبێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت.

كم مرة يمكن تناول اللحوم الحمراء وأفضل الطرق لتحضيرها - 10.09.2021, سبوتنيك  عربي

-برنج و نانی سپی                                                                                                                              دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکان کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا، توێژینەوەکان سەلماندویانە زیادبوونی ڕێژەی کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکان لەجەستەدا مەترسی توشبوون بە نەخۆشی لەبیچوونەوە(زەهایمەر) زیاددەکەن، بۆیە پێویستە لەجێی ئەوان برنجی قاوەی، نانی بۆر و دانەوێڵە تەواوەکان بخورێن.

كيف يمكن أن تحدّي من تناول الخبز والأرز لخسارة الوزن؟ - أنوثة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا