پۆڵەتیک پرێس
ئای تێڵ مۆبایلێکی نوێ بەباشترین تایبەتمەندی بەرهەمدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.
ئای تێڵ A60 شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی1612/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری یونیسۆک سپێردترەم ئێس سی9832ئی و چارەسەرکەری وێنەی مالی تی820 ئێم پی وەنی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.