سۆران عومەر: کارکردن بە سەکۆی ئەلکترۆنی جێگیری لەبازاڕی دراو دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سۆران عومەر، ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی ئەم ڕێسا نوێیانەی سەکۆی ئەلکترۆنی بۆ حەواڵەی دەرەکی هەرچەندە کاتی پێویستە، بەڵام جێگیری لەبازاڕی دراو و نرخی دینار دروست دەکات، ڕێ دەگرێ لەبردنە دەرەوەی دۆلار و سپیکردنەوەی پارە.

ئەمڕۆ دووشەممە سۆران عومەر لە فەیسبووکی خۆی ئاماژەی بەوەکرد، بانکی ناوەندی ڕێساکانی حەواڵەی دەرەکی لە سەکۆ ئەلکترۆنیەوەکەوە بڵاوکردەوە.

وتیشی، هەموو کۆمپانیاو کارگەو کارخانەو پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کە ڕێپێدان و مۆڵەتیان هەیە، بەڵگەکانیان بەوەرگێڕانی قانونی وەردەگێڕنە سەر زمانی عەرەبی و پێشکەشی بانکی ناوەندی دەکەن، ماوەیەکیش دیاریکراوە بۆ ئەم بابەتە دوای 31ی 12ی 2023 ناتوانن بەشداری لەو سەکۆ ئەلکترۆنیەدا بکەن.

جەختی لەوەش کردەوە، هەموو پارەیەک کەدەچێتە دەرەوەی وڵات بەپارەی چارەسەری نەخۆشی و خوێندنیشەوە پێویستە لەڕێی ئەم سەکۆ ئەلکترۆنیەوە بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا