فوئاد حسێن دەنگۆی ئاسایکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕەتیکردەوە کوتلە سیاسییەکانی عێراق باسی بابەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل کردبێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەکرد، لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا و لە هیچ کوتلەیەک بابەتی ئاسایكردنەوەمان نەبیستووە لەگەڵ ئیسرائیل، ئەو دەنگۆیانەش کە لەوبارەیەوە دەوترێن دوورن لە ڕاستییەوە.

وتیشی، هەمووان دۆخی گشتی ئەمنی و سیاسی عێراق ئاگادارن و ئاشکرایە کە بابەتی “ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل” تا ئێستا پێشنیاز نەکراوە.

جێی ئاماژەیە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەیاوەری شاندێکی باڵای حکومی سەردانی ئەمریکای کرد و چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کۆشکی سپی کەوت و لەبارەی چەند دۆسیەیەکی گرنگی هەرێمیی و عێراقیی کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا