دەمیرتاش: چەند سیاسەتمەدار شەویان لەگەڵ هاوڵاتیانی لێقەوماودا کردەوە؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ڕایگەیاند،  چەند سەرکردەی حزب، چەند سیاسەتمەدار شەویان لە خێمەدا لەگەڵ هاوڵاتیان بەسەر بردووە؟ سیاسەت تەنها بابەتی بیرکردنەوە نییە، بەڵکو زیاتر هەست و سۆزە ئەوەی تر بازرگانییە.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە کە زیاتر لە شەش ساڵە لە زیندانی ئیدیرنە زیندانی کراوە، ڕەخنەی لەو پەیوەندییە گرت کە سیاسەتمەداران لەگەڵ قوربانیانی بوومەلەرزەکەدا ئەنجامیانداوە.

دەمیرتاش لە هەژماری تویتەرەکەی کە لە ڕیی پارێزەر و خێززانەکەیەوە بەڕیوە دەبرێت رایگەیاندوە، چەند سەرکردەی حزب، چەند سیاسەتمەدار شەویان لە خێمەدا لەگەڵ هاوڵاتیان بەسەربردووە؟ چەندیان بە تەواوی هەستیان بەو دایک و باوکانە دەکرد، کە ١٣ ڕۆژ و شەوی ساردیان لەگەڵدا بەسەر برد و منداڵەکانیان بێ ئاو، تەوالێت، حەمام، بێ هیوا بەڕی دەکرد.

دەمیرتاش لەو لێدوانەیدا باسی لەوەکردوە، سیاسەت ناتوانێت واقیعبینانە و هەمیشەیی بێت ئەگەر شانبەشانی مرۆڤە ئازاربەخشەکان بنیات نرێت.

هەروەها دەمیرتاش ئەوەشى خستەڕوو، دەتوانین ڕاستی لە دەنگ و ڕووخسار و پێشنیاری چارەسەری ئەو سیاسەتمەدارەدا ببینین کە هەست بە ئازارەکان دەکات. سیاسەت تەنها بابەتی بیرکردنەوە نییە، بەڵکو زیاتر هەست و سۆزە، ئەوەی تر بازرگانییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا