پەرلەمانتارێكی یەكێتی هەوڵی دامەزراندنی یەكەمەكانی هەرێم دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانی بۆ دامەزراندنی یەكەم و دووەم و سێهەمی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە چڕدەكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراو ئاڕاستەی خوێندنی باڵای عێراق دەكات و داوای دامەزراندنیان دەكات.

بەدریە حسێن، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە پشتبەست بە یاسای ژمارە 59 و 67ی ساڵی 2017ی ماددەی 1 بۆ دامەزراندنی یەكەم و دووەم و سێهەمی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان، وەك ئەركی خۆم نوسراوم ئاڕاستەی هەردوو خوێندنی باڵای هەرێم و عێراق كرد كە پێویستە ئەو بڕیارە خوێندكارە یەكەمەكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: لەو بڕیارە نۆ هەزار و 812 خوێندكار بە ناوچە جێناكۆكەكانیشەوە سودمەند دەبن و سەرجەم ناوەكانیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمەوە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی فیدراڵی كراوە، بەڵام تائێستا وەڵامی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لەوبارەوە نەدراوەتەوە و هەوڵەكانم بۆ مافی ئەو خوێندكارانە بەردەوامی هەیە.

وتیشی: لە هەمان كاتدا نوسراوی رەسمیم ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی راژەی حكومەتی فیدراڵی و وەزیری خوێندنی باڵای عێراق كردووە و داوامكردووە خوێندكارە یەكەم و دووەم و سێهەمەكانی هەرێمی كوردستانیش لەو بڕیارە سودمەندبن و دابمەزرێن، هەوڵەكانیشم لەوپێناوەدا بەردەوامی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا