نێچیرڤان بارزانی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپەرۆشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی لە میونشن لەگەڵ سەرکردە و سەرۆکەکانی جیهان پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بووە.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپەرۆشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیشی لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش هەر ئەم بابەتە بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای گەڕانەوەیان لە میونشن، دەست بە گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە دەکەن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکانیش هەڵبژاردن دەبێت.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن، هەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەپێی دەستوور دەبێت ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا