شاندێکی کوەیتی بۆ کێشانی سنوورە دەریاییەکان سەردانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند، شاندێکی باڵای وڵاتەکەی بەمەبەستی کێشانی سنووری دەریایی لەگەڵ عێراق سەردانی بەغدا دەکات.

شێخ سالم عەبدوڵـڵا، وەزیری دەرەوەی کوەیت ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ عێراق لەبارەی کێشانی سنوورە دەریاییەکان گەڕێکی دانوستانی یاسایی و هونەری ئەنجام دەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بابەتی کێشانی سنوورە دەریاییەکان کاری هەرە لەپێشینەی حکومەتی کوەیتە.

لە ساڵی 1993 لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سنووری وشکانی نێوان هەردوو وڵات کێشرا، بەڵام سنوورە دەریاییەکان دانەنران و بەجێهێڵران بۆ بەرهەمێنەرانی نەوت تا چارەسەری بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا