ئیسرائیل ناوەندی دیمەشقی کردەئامانج و 15 کەس کوژران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیسرائیل بۆردومانی ناوەندی دیمەشقی پایتەختی سوریای کرد و بەهۆیەوە 15 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

لەوبارەیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، ئیسرائیل لەڕێی بۆردومانی ئاسمانییەوە گەڕەکی کەفر سوسەی کردووەتەئامانج کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی سوریا.

وتیشی، لە ئەنجامی بۆردومانەکە 15 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

گەڕەکی کەفر سوسە شوێنی نیشتەجێبونی بەرپرسە باڵاکانی سوریا و بنکەی هێزە ئەمنییەکان ‌و هەواڵگریی حكومه‌ته‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌ده‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا