پۆڵەتیک پرێس
ڕیەڵ می مۆبایلە نوێیەکەی ڕیەڵ می GT3 بەباشترین تایبەتمەندی دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە پێشکەوتووەکان.
ڕیەڵ می GT3 کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.74 ئینج و دیقەی2772/1240 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1400 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.