وەڵامێکی توند لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی “هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم وەڵامی رۆژنامەی الصباحی عێراقی دەداتەوە لە بارەی راپرسییەك و دەڵێت، هەرێمی كوردستان ، خاوەن قەوارەیەكی یاسایی و دەستوورییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەكانە و هیچ دەسەڵاتێك توانای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانی نییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 18ی شوباتی 2023، ڕۆژنامەی “الصباح”ی عێراقی، نووسینكی بڵاوكردووەتەوە كە گوایا لە ڕاپرسییەكدا “خەڵك بێ هیوا بوون لە دەسەڵاتی سیاسیی هەرێم و خوازیاری گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا”.

لە راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمدا هاتووە، ئەم سەنتەر و بەناو ڕاپرسییەی ڕۆژنامەكە پشتی پێ بەستووە، هیچ بنەمایەكی زانستی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، ئەگەر بەڕاستیش ڕۆژنامەی (الصباح ) و ئەوانەی لە پشتییەوەن ، باوەڕیان بە ڕاپرسییە، لە 25 ی سێپتەمبەری 2017 ، زۆرینەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان، لە گەورەترین ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی جەماوەری و دەنگدانێكی ئازاددا، قسەی خۆیان كرد و دەنگیان بۆ جیابوونەوە دا، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەوكاتی بەغدا، بە هێرشی سەربازی و بەكارهێنانی سوپا لە دژی خەڵكی كوردستان و گەمارۆدان، وەڵامی ڕیفراندۆم و ڕای خەڵكیان دایەوە.

ئەوەشهاتووە، خەڵكی پارێزگاكانی عێراق، خۆیان شایەدی دەدەن ، كە هەرێمی كوردستان لە ڕووی پێشكەوتن و ئاوەدانیی و خزمەتگوزارییەوە، بە چەندین ساڵ لە پێش ناوچەكانی دیكەی عێراقەوەیە ، ئیتر چۆن خۆزگە بەوە دەخوازن و داوا دەكەن بگەڕێنەوە سەر شوێنێك كە لە هەموو بوارەكاندا وێران و كاول بووە!

ئاماژە بەوەشكراوە، هەرێمی كوردستان، خاوەن قەوارەیەكی یاسایی و دەستوورییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەكانە و هیچ دەسەڵاتێك توانای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانی نییە و بە نووسینی ڕۆژنامەیەكی مایەپووچ هەڵناوەشێتەوە كە پارەیەكی زۆری لێ خەرج دەكرێ و كەسیش هەر نازانێ ماوە یان داخراوە !

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا