پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی پێست هەیە، هەندێک لە خواردنەوەکان سوودێکی زۆریان بۆی هەیە و ڕێگری لە کۆبوونەوەی چەورییەکان و ماددە زیانبەخشەکان لەسەر پێست دەکەن.
ئەم پێنج خواردنە باشترینن بۆ تەندروستی پێست:
-ئاڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە چەورییە سوودبەخشەکان یارمەتی ڕەونەق و شێدارکردنەوەی پێست دەدات.
-گوێز
پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و ڕێگری لە هەوکردنەکانی دەکات، بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ترشە چەورییەکان، ئۆمێگا6 و زینک.
-پەتاتەی شیرین
پێست لە تیشکی زیانبەخشی خۆر و وشکبوونەوە دەپارێزێت، بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە بێتاکارۆتینەکان.
-برۆکلی
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی ئی، سی و زینک ڕێگری لە وشکبوونەوەی پێست دەکات.
-شوکولاتەی ڕەش
یارمەتی بەدەستهێنانی پێستێکی شێدار و ڕەونەقدار دەدات، چونکە کاکاو ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە.