ڕوونکردنەوەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت دینار بگۆڕن بە دۆلار دەبێت چوار کاتژمێر پێش گەشتەکەیان لە تێرمیناڵی فڕۆکەخانە بن.

ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گەشتیارانەى دەیانەوێت سودمه‌ندبن له‌ گۆڕینه‌وه‌ی دیناری عێراقی بۆ دۆلار كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگەی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت، پێویستە چوار کاتژمێر پێش‌ ئەنجامدانى گەشتەکەیان لە تێرمیناڵى فڕۆکەخانە ئامادەبن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، له‌ نوسینگەی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) به‌نرخی ڕه‌سمی بانكی ناوەندی عێراقی لەناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ‌سلێمانی دەستکراوە بە پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیناری عێراقی بۆ دۆلاری ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا