گەشتی نێوان فڕۆکەخانەی کەرکوک و تاران دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار فڕۆکەیەک لە تارانەوە دەگاتە فڕۆکەخانەی کەرکوک و یەکەم گەشتی ئاسمانی نێوان دوو فڕۆکەخانەکە ئەنجام دەدرێت.

هەردی سەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار کاتژمێر 2:45 خولەکی دوای نیوەڕۆ فڕۆکەیەک لە تارانەوە دەگاتە فڕۆکەخانەکەیان.

وتیشی، هەر ئەمڕۆ هەمان فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە گەشتیاران دەگوازێتەوە بۆ تاران.

بەگوێرەی قسەکانی هەردی سەمەد، دوای ئەم گەشتە کە یەکەم گەشتی نێوان فڕۆکەخانەی تاران و کەرکوکە، خشتەی هەفتانەی هاتوچۆ لەنێوان کەرکوک و تاران دادەنرێت.

جێی ئاماژەیە فڕۆکەخانەی کەرکوک جگە لە گەشتە ناوخۆییەکان، لەگەڵ دوو وڵاتی دیکەدا گەشتی هەیە کە ئەوانیش تورکیا و سعودییەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا