پۆڵەتیک پرێس
ئاوسانی سک یەکێکە لەو کێشە تەندروستییانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، چەندین هۆکاری جیاواز بۆ توشبوون بە ئاوسانی سک هەیە و سیستمی خۆراکی ڕۆژانەش کاریگەرییەکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی هەیە، بەپێی ماڵپەڕی”realsimple”.
دوودڵی و دڵەڕاوکێ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی غازات و ئاوسانی سک، کەمی جوڵەش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان کە دەبێتە هۆی قەبزی و ئاوسانی سک، لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنی ئەم دوو خواردنە بۆ سیستمی خۆراکی یارمەتی چارەسەرکردنی ئاوسانی سک دەدات:
-زەنجەبیل
یارمەتی کرداری هەرس و کەمکردنەوەی غازات دەدات کە دەبێتە هۆی ئاوسانی سک.
-مەعدەنوس
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی کرداری هەرس و گەدە هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک دەدات.