ئەمریکا پشتیوانی لە چاکسازییە ئابوورییەکانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی سەردانەکەی لە میونشن لە ئەڵمانیا، چاوی بە کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئەمریکی کەوت.

لەبارەی دیدارەکەی لەگەڵ کریس ڤان هۆڵن، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق و هەماهەنگی هاوبەش کراوە.

هاوکات، تیشک خراوەتەسەر هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی، لایخۆیەوە سیناتۆر کریس ڤان هۆڵن پشتیوانی وڵاتەکەی دووپاتکردووەتەوە بۆ چاکسازییە ئابوورییەکانی حکومەت و جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکەی.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە خوکی 59ی کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق گەیشتە ئەڵمانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا