پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە بانگەوازێکی ئاراستەی هەمو گەلانی جیهان کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ئەو گەمارۆیەی بەسەر گەلی سوریادا سەپێنراوە و دەڵێت” گەلی سوریا بەکورد و شیعە و سوننەوە پێکەوە روبەڕوی تیرۆر و ستەم و داگیرکاری بونەوە، ئێستاش مەهێڵن بەتەنها روبەڕوی مردن ببنەوە.”.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، هەر ئابڵوقەیەکی ئابوری نێودەوڵەتی دژ بە دەسەڵات و حکومەتەکان بەهیچ شێوەیەک سودی بۆ گەیشتن بە ئامانجی خوازراوی دەوڵەتی داگیرکار نەبوە و نابێت، مەگەر بڵێین ئامانجی خوازراو ژێردەستەکردن و برسیکردنی گەلانی ستەملێکراوە و ئەگەر وابێت، داواکارییەکانیان و ئاواتەکانیان بەدیهاتوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لێرەدا گەلانی سوریا بەدەست بەڵای پەتا و نەخۆشی و برسێتی و هەژاری و تیرۆر و نادادپەروەری و نەبونی سوتەمەنی و پارە و ژیان و میوە دەناڵێنن، بە پرسیاری ئەوەی کە چ جۆرە نادادپەروەرییەک بەسەریاندا هاتوە؟
دەشپرسێت، ئایا لە پێناو بەرزاییەکانی جۆلان و ئیسرائیلە، یان لە پێناو ژێردەستەیی و ملکەچکردنی خەڵک بۆ ڕۆژئاوای دیکتاتۆر بە هەمو مەزهەب و ڕەگەزەکانیەوە؟.
موقتەدا سەدر داواش دەکات کە گەلی سوریا لە هەمو شوێنێکەوە ڕوبەڕوی مردن دەبێتەوە، بۆیە پێویستە یەکگرتوبن بۆئەوەی ڕزگاریان بێت، گەمارۆی سەریان بە تەواوی هەڵبگیرێت و مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە، بە شانازی و کەرامەتەوە، گەلێکن شایەنی ژیانن، چونکە گەلێکن کە ستەم و تیرۆر و داگیرکارییان ڕەتکردەوە لەگەڵ شیعە و سوننە و کوردەکان، بۆیە بەجێیانمەهێڵن بەتەنها ڕوبەڕوی مردن ببنەوە، سوریا لە سەرەتاییترین مافەکانی ژیان بێبەشکراوە.