لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە عەمرەكاران ئاگادار دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بەهەمان نرخی بانكی ناوەندی لە فڕۆكەخانەكان، عەمرەكان ئاگادار دەكاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی هەولێر، ئەو عەمرەكارانەی كە لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتی عەمرە ئەنجام دەدەن، بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی هەر عەمرەكارێك 3000 دۆلاری پێدەفرۆشرێت بە 132000 دیناری عێراقی بەم مەرجانەی خوارەوە:

‎1-هەبوونی پاسپۆرتی عێراق

‎2-هەبوونی تیكت

‎3-تەواوكردنی بۆردینگ

‎4-عەمرەكار پێویستە تەمەنی سەرووی 18 ساڵ بێت

‎5-هەر عەمرەكارێك بۆی هەیە تەنیا یەكجار لە مانگێك دا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا