سوپای عێراق كوژرانی ژمارەیەك چەكداری داعشی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هێزە ئەمنییەكان بۆ روبەڕوبونەوەی “تیرۆرستان” و پاراستنی ئاسایشی زیارەتكارانی ئیمام كازم، لە 24 كاتژمێری رابردودا لە رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوای بەغدا 12 چەكداری داعش كوژراون.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە بڵاویكردەوە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی زیارەتكارانی رۆژی شەهیدكردنی ئیمام كازم كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، لە 24 كاتژمێری رابردودا لەلایەن هێزەكانیانەوە 12 چەكداری داعش كوژراون.

ئۆپراسیۆنەكەی سوپای عێراق پێنجەمین ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەكانە لە ماوەی هەفتەیەكدا دژی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا