پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕۆژنامەنوسێکی دیاری تورکیا، سیناریۆیەکی نوێ لەبارەی کاتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییو پەڕلەمانییەکەی ئهو وڵاته ئاشکرادەکاتو ڕایدەگەیەنێت، بهگوێرهى زانیارییە بەدەستهاتوەکان، هەڵبژاردنەکان لانیکەم بۆماوەی شەش مانگی تر دوادەخرێن.
ماڵپەڕی خەبەر تورک بڵاویکردەوە، بەهۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا پێشنیاز کراوە کە، هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییو پەڕلەمانییەکەی تورکیا لەنێوان شەش مانگ بۆ ساڵێکی تەواو دوابخرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، دیاریکردنى کاتى هەڵبژاردنەکان خراوەتە ئەستۆی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان، بەڵام ڕەنگە سەرۆک کۆمارو دەستەى هەڵبژاردنەکانى بەیەکەو بڕیارێکى هاوبەش بدەن.
ماڵەپەرەکە کە نزیک لە حکومەتە باسی لەوە کردوە ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت ئەو بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت هەڵبژاردن لەو پارێزگایانە بکرێت کە بومەلەرزەکە تیایدا روویداوە.
لەئێستادا لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆن کە لە شەش لایەن پێکهاتووە لەگەل لایەنەکانى بەرەی رەنج کە لە هەدەپەو چەند لایەنێکى دیکە پێکهاتوون تاووتوێی پەسندکردنى دواخستنى هەڵبژاردن دەکەن و هەڵوێستى خۆیان رادەگەیەنن.