دوای هەنار حكومەت بەنیازە سێ‌ بەرهەمی دیكە رەوانەی دەرەوە بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای رەوانەكردنی هەنار لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بۆ دەرەوەی وڵات، حكومەت بەنیازە بەرهەمەكانی سێو، ترێ‌ و هەنگوین بنێرێتە بازاڕەكانی وڵاتانەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: دوای سەركەوتنی پڕۆژەی هەنار، تیمی (KAEI) لە نووسینگەی سەرۆكی حكومەت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەت، پشكنینەكانی بۆ دۆزینەوەی ئەو بەرهەمانەی بۆ هەناردەكردن دەشێن، فراوانتر كردووە. لە ئەنجامدا، قۆناغی دووەمی دەستپێشخەرییەكە دەستیپێكردووە، كە جگە لە هەنار، خۆی لە هەناردەكردنی سێ بەرهەمی دیكە دەبینێتەوە.

ئەوەشهاتووە، لە پلاندایە ئیمارات و بازاڕە فراوانەكانی ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو كڕیاری ئەم بەرهەمانە بن.

جێگای ئاماژەیە توێژینەوەیەكی گشتگیر لەسەر ئەم سێ بەرهەمە و پێوەرەكانی توانای هەناردەكردن بۆ وەرزی دروێنەی ساڵی 2023 ئەنجامدراوە و لە ئەنجامی شیكاریی ئەم توێژینەوەیەدا، سێو، هەنگوین و ترێ ، وەك بەرهەمی سەرەكی بۆ هەناردەكردن لە وەرزی دروێنەی ساڵی 2023 دا دەستنیشان كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا