راوێژکاری سوودانی رێژەی قەرزەکانی سەر عێراق ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تا ساڵی ٢٠٢٨ حکومەتی عێراق دەبێت نزیکەی ٢٣ ملیار دۆلاری قەرزەکانی بداتەوە و کۆی گشتی قەرزەکانی عێراق ٧٦ ملیار دۆلارە و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە داهاتی نانەوتی زیاد بکات، کە ئێستا تەنها ٨٪ی داهاتەکان پێکدەهێنێت.
مەزهەر ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندوە، قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق کە لەدەستی دەزگای بانکی حکومیدایە بە ٥٥ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت ئەگەر نرخی دۆلار بە نرخی فەرمی ئێستا هەژمار بکرێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە،٦٣٪ی قەرزی ئەمساڵی ناوخۆی عێراق بە دەست بانکیی ناوەندییەوەیە کە بە شێوەی بۆندە یاخود حەواڵەی گەنجینەییە، رێژەی سوودی ساڵانە لەسەر هەموو قەرزەکان ٣٪ە و ئەو قەرزە دەرەکییانەی کە مەرجە عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ بیانداتەوە بە ٢١ بۆ ٢٣ ملیار دۆلار دەخەمڵیندرێن ئەمەش بە مانای ئەوە دێت سەرجەم قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق بریتییە لە ٧٦ ملیار دۆلار.

ڕاوێژکارەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەى ڕوونکردوەتەوە، رێژەی باڵانسی قەرزە گشتییەکانی عێراق لە ٣٥٪ زیاترە بەراورد بە رێژەی بەرهەمی ناوخۆیی، لە کاتێکدا رێژەی قەرزی دیاریکراو بە میکانیزمی نێودەوڵەتی بە ٦٠٪ جێگیر کراوە.

 راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، لەسەر سیاسەتی دارایی وڵات پێویستە کۆی گشتی قەرزەکان بەشێوەی ساڵانە کەمبکاتەوە و رێژەی کورتهێنانی ساڵانەی بودجە نزمبکاتەوە، لە رێگەی رێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکان و جگە لەوەش داهاتی نانەوتی رێژەکەی بۆ ٢٠٪ بەرزبکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا