رێگایەكی ستراتیژی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێتە دوو ساید

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پڕۆژەی بە دوو سایدكردنی ڕێگای سپیلك – خەلیفان، كە درێژییەكەی 10 كیلۆمەترە و پانیی هەر سایدێك هەشت مەترە، كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەرمان حیكمەت، بەرپرسی بەشی ڕووپێوییی پڕۆژەكە، ڕایگەیاند: ماوەی دیاریكراو بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە 450 رۆژە، بەڵام كۆمپانیای جێبەجێكار بەڵێنی داوە لەو ماوەیەی بۆی دیاری كراوە، زووتر بەڕووی هاووڵاتییاندا بكرێتەوە.

ئەم پڕۆژەیە بۆ كارئاسانی و سەلامەتیی شۆفێران، دوو ئاراستەگۆڕی تێدا دروست دەكرێت. گوژمەی پڕۆژەكە 64 ملیار دینارە و بە تەواوبوونیشی قەرەباڵغیی ڕێگاكە كەم دەبێتەوە و جموجۆڵی بازرگانیی سنوورەكەش، زیاتر دەبێت.

ئەو پڕۆژەیە دەبێتە ڕێگایەكی ستراتیژی و گەشتیاری لە سنووری ئیدارەی سۆران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا