شارەوانی سلێمانی شۆستەو شەقامەكان رێكدەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەردەوامە لە ڕێكخستنەوە و چاودێریكردنی شەقام و كۆڵان و بازاڕەكان و بەدواداچوونەكانیان بەردەوام دەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، هاتووە، تیمەكانمان لە بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێكی فراوانی ڕێكخستنەوەی شۆستەو شەقامەكان بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگی هاتووچۆ و باشتركردنی شۆستە و شەقامەكان بەشێوەیەكی ڕێك و پێك و سیمایەكی جوانتر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەڵمەتەكە بۆ گەڕەكەكانی. كوردسات و رزگاری و گەرەكی قڕگە ئەنجامدرا ، لە هەڵمتەكەدا بەشی پۆلیسی شارەوانی هاوكارمان بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا