وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوە لە بارەی بوونی دەرمانێك لە كوردستان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە چەند ماڵپەڕو پەیجێك، لەسەر جۆرە دەرمانێك، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، هاوڵاتیانمان ئاگاداردەكەینەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە چەند پەیج و ماڵپەڕێك لە ناوخۆ و دەرەوە سەبارەت بە دەرمانێك كە 18 منداڵ لە وڵاتی ئۆزبەكستان گیانیان لە دەست داوە دوای بەكارهێنانی دەرمانەكە، ناوی دەرمانەكە (Dok-1Max syrup)كە لە وڵاتی هیندستان بەرهەم هاتووە لەلایەن كارگەیەك بەناوی Marion Biotech.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێمە دوای بە دواداچوونی وردی زانستی و پیشەییانەی خۆمان بۆ هاوڵاتیانمان ڕوونی دەكەینەوە كە بە هیچ جۆرێك لە كوردستان بوونی نیە و بەهیچ جۆرێك هاوردەی كوردستان نەكراوە و هیچ بەرهەمێكی ئەو كارگەیە لە هەرێمی كوردستان نییە و ڕێگەپێدراو نییە و كارگەكەش تۆمار نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەبارەت بە هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەم 18 منداڵە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەیەكی ژەهراوی بەناوی Ethylene glycol لە ناو دەرمانەكە كە دەبێتە هۆی لەكاركەوتنی ئەندامێك یان چەند ئەندامێكی لەش بە تەواوی.

جەخت لەوەشكراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆلی جۆری دەرمان دڵنیایی تەواو دەداتە هاوڵاتییانمان لە كوردستان كە بەردەوام لە بەدواداچوونی ورد و زانستییانە دایە سەبارەت بەم بابەتە لەناو دەرمانخانەكان و كۆگاكانی دەرمان بە مەبەستی بنبڕكردنی دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا