جەوهەر ئاغای هەركی نهێنی پشت هەوڵی رفاندنەكەی ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەوهەر ئاغای هەركی سەرۆكی عەشیرەتی هەركی، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی ڕابردوودا سەردانی شاری بەغدای كردووە و لەوێ لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە هەوڵی ڕفاندنی دراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە جەوهەر ئا‌غای هەركی سەرۆكی عەشیرەتی هەركی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو كاتێك لە شوێنی مانەوەی بووە لە هۆتێلێكی شاری بەغدا، چەند كەسێك هەوڵی ڕفاندنیان داوە بە بیانووی ئەوەی لەلایەن دادگاوە داواكراوە و دەبێت رادەستبكرێت، بەڵام هێزێكی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەهانایەوە چوون و رێگرییانكردووە لە ڕفاندنی.

جەوهەر ئاغای هەركی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی بەرامبەری دەكرێت و ئەوهەوڵەی دەدرێت، پرسێكی كەسی و تایبەتە و پێشتر چەند جارێك هەوڵی تیرۆركردنم دراوە.

داواشیكرد، لە ڕێگەی یاساوە دۆسیەكە یەكلابكرێتەوە و تەئكیدی كردەوە كە بەڵگەكانی پێشكەش بە دادگای عیراقی و دادگای نێودەوڵەتی دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا وەك عەشیرەتەكەی خۆیان ڕێوشوێنی تایبەت دەگرنەبەر.

باسی لەوەشكرد، كە لایەنێكی دیاریكراو لە پشت هەوڵی ڕفاندنییەوە هەیە بەبێ ئەوەی ناوی لایەنێكی دیاریكراو بدركێنێت وتی: ئەو لایەنە دەیەوێت هەمووان ملكەچی ببن و ببن بە كۆیلەی ئەوان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا