پۆڵەتیک پرێس
شوکولاتە لەهەموو جیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە و چەندین جۆر و تامی جیاوازی هەیە، ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت، بەڵام زیادەڕەویکردن لەخواردنیدا کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت.
بەپێی ماڵپەڕی”healthsite”، زیادەڕەویکردن لەخواردنی شوکولاتەدا ئەم زیانانەی دەبێت:
-زۆر خواردنی شوکولاتە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی کرداری هەرس وەک ئاوسانی سک، قەبزی و ڕەقبوونی گەدە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری، شەکر و کافایینی تێدایە دەبنە هۆی گەشەی بەکتریا زیانبەخشەکان لە ڕیخۆڵەدا.
-دەوڵەمەندن بە شەکر زیادەڕەویکردن تێیاندا لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا و مەترسی توشبوون بو نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو زیاددەکەن.
-شوکولاتە کالۆری و چەوری زۆرە زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش.
-هەندێک کەس هەستیاریان بە یەکێک لە پێکهاتەکانی شوکولاتە هەیە وەک بەرهەمە شیرەمەنیەکان، چەرەسات یان سۆیا، زۆر خواردنی لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی هەستیاری لەو کەسانەدا و نیشانەکانی وەک خووران، ئاوسان و تەنگەنەفەسی دەردەکەون.