بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانی رابردوومان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک ئەنجامی ئەرێنی هەبووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و پشتیوانییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەت و هاریکاری زیاتری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.

لایخۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەهێزترکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان و بەرئەنجامی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرد و رایگەیاند، هەوڵەکانی رابردوومان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری هەبووە و دەبێت لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەت و سیاسەتێکی نیشتمانییەوە رووبەڕووی تیرۆر بوەستینەوە و مەترسییەکان دووربخەینەوە.

هاوکات سوپاسی دەستەی حەشدی شەعبی کرد لەبەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و بەهاناوەچوونیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا