داهاتی شەش مانگی نەوتی کوردستان زیاتر لە 1.5 ملیار دۆلارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، لە چارەکی سێیەمی ساڵی ڕابردوودا، کۆی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێم 38 ملیۆن و 730 هەزار و 175 بەرمیل بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی نەوت لە چارەکی سێیەمی ساڵی ڕابردوودا سێ ملیار و 116 ملیۆن و 890 هەزار و 171 دۆلار بووە و لەو بڕە یەک ملیار و 513 ملیۆن و 801 هەزار و 875 دۆلار خەرجی بووە و یەک ملیار و 603 ملیۆن و 88 هەزار و 296 دۆلاری ماوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوودا کۆی بەرهەمهێنانی نەوت 40 ملیۆن و 175 هەزار و 186 بەرمیل بووە و کۆی داهات دوو ملیار و 452 ملیۆن و 723 هەزار و 553 دۆلار بووە.

باسی لەوەشکرد، لە داهاتی چارەکی چوارەم یەک ملیار و 261 ملیۆن و 934 هەزار و 269 دۆلار خەرجی بووە و یەک ملیار و 190 ملیۆن و 789 هەزار و 284 دۆلاری ماوەتەوە بۆ مووچە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا