بەغدا بریاریدا بە داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمیەکانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمیەکانی هەرێم، وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمیش دەڵێت، کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەت ئەنجامی باشیان هەبووە.

دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق بڵاویکردوە، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم، حکومەتی هەرێم داوای کردووە، حکومەتی ناوەندی بە فەرمی بەشێک لە دەروازە سنوریەکانی هەرێم بناسێنێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێککەوتوون لەسەر داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان لە ڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، کە ئەرکی داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانە بەدرێژایی سنووری نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ.

هەروەها یەکێکی تر لە خاڵەکانی ڕیککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، یەکخستنی ڕێکارەکانی گومرگی و بەشی نشینگەیە لە ڕێگای لیژنەیەکەوە بە جۆرێک لە ماوەی مانگێکدا کارەکان تەواوبکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا