جووتیار عادل: چاوەڕێین لەگەڵ حكومەتی عێراق بگەینە لێكتێگەشتنێكی هاوبەش

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگی ئەنجامداوە و كۆبوونەوەكانیش ئەنجامی باشیان هەبووە و دەشڵێت چاوەڕێی دەكەن ئەو خاڵانەی كە ناكۆكیان لەسەرە، لە گەڵ بەغدا بگەنە لێك تێگەیشتنێكی هاوبەش لەسەریان.

جوتیار عادل، بە پێگەی فەرمی حكومەتی راگەیاند: دوێنێ و ئەمڕۆ وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ كۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا، كۆبوونەوەی یەكەم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بوو و تیایدا باس لە بنەما سەرەكییەكانی یاسای نەوت و گاز كرا و وەفدی حكومەتی هەرێم تێڕوانینی هەرێمی كوردستانی لەبارەی پرۆژە یاساكەوە خستەڕوو و پاشان گفتوگۆ لە بارەی ئەو بنەما سەرەكییانە كرا بۆ ئەوەی لە یاسای نەوتی عێراق جێگیر بكرێن.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند: ئەمڕۆش وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەبوو بۆ داڕشتنی دواین خاڵەكانی بودجە عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 و گفتوگۆش لەسەر تەوەرە سەرەكییەكان كراوە و لێك تێگەیشتنی باشیش هەبوو و دواتر گفتوگۆ لەسەر ئەو خاڵانە كرا كە پێویست بوو لەو بودجەیە جێگیر بكرێن.

جوتیار عادل راشیگەیاند: هەر ئەمڕۆ وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراقی فیدراڵی كرد بۆ باسكردن لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا سەبارەت بە تەعریفەی گومركی و هەماهەنگی باشتر لە نێوان هەردوولا، كۆبوونەوەكانیش ئەنجامی باشیان هەبووە، بەڵام دیسانەوە چاوەڕێین ئەو خاڵانەی كە هێشتا ناكۆكیان لە سەرە گفتوگۆیان لەسەر بكەین و بگەینە لێك تێگەیشتنێكی هاوبەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا