پۆڵەتیک پرێس
واتس ئاپ یەکێکە لە بەرنامە بەناوبانگەکان لەجیهاندا و بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە، لە نوێکردنەوەکانیدا بەردەوام تایبەتمەندی نوێ زیاددەکات.
بەپێی ماڵپەڕی”WaBetaInfo”ی تەکنیکی، واتس ئاپ لە نوێکردنەوە نوێیەکەیدا تایبەتمەندیەک بۆ بەرنامەکەی زیاددەکات و بەکارهێنەران دەتوانن 100 وێنە لە یەک نامەدا بنرێن.
ئەوەشی خستەڕوو بڕیارە نوێکردنەوە نوێیەکە لەکاتێکی نزیکدا بەردەست بێت و بەکارهێنەرانی توانای ناردنی 100 وێنەیان لە نامەیەکدا دەبێت لەکاتێکدا ئێستا دەتوانن تەنها 30 وێنە لە نامەیەکدا بنێرن، ئەم تایبەتمەندیەش کاری بەکارهێنەران بۆ هاوبەشیکردنی ئەلبوم و وێنەکانیان لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکانیان ئاسانتر دەکات .