پەکین: زیاد لە 10 جار باڵۆنە ئەمریکییەکان لە ئاسمانی چیندا فڕیون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشکرایکرد، لە ساڵی ڕابردووەوە باڵۆنە ئەمریکییەکان 11 جار بەبێ پرسی چین لە ئاسمانی وڵاتەکە فڕیون.

ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی چین دوای چەند ڕۆژێک دێت لە خستنەخوارەوەی باڵۆنە چینییەکە لە ئەمریکا کە لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکییەوە بە باڵۆنی سیخوڕی ناوی هێنرا و دواتر چین ڕەتیکردەوە باڵۆنەکەی سیخوڕی بێت و وتی، “ئەو باڵۆنە بۆ توێژینەوە لەبواری کەشوهەوادا بەکارهاتووە”.

لە دوای ئەم ڕووداوەوە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین زیاتر تێکچوو، تەنانەت گەیشت بەوەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانەکەی بۆ چین هەڵبوەشێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا